سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگرتنی کارەکانی پەرلەمان درێژ دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگرتنی کارەکانی پەرلەمان درێژ دەکاتەوە
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگرتنی کارەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، درێژ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2019، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ماوەی راگرتنی کارەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی تا رۆژی 14-10-2019، درێژ کردەوە.

درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی کارەکانی پەرلەمان، بووەتە هۆی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و پێیان وایە بۆریس جۆنسۆن بە نیازە ماوەیەکی کەم بخاتە بەردەم پەرلەمان، بۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت).

ساڵانە بەهۆی کۆنگرەی پارتە سەرەکییەکانی بەریتانیا، لە 13مانگی 9 تا 2ـی مانگی 10، کارەکانی پەرلەمانی بەریتانیا رادەگیرێت، بەڵام ئەمساڵ جۆنسۆن راگرتنەکەی تا رۆژی 14ـی 10، درێژ کردووەتەوە.

بڕیارە رۆژی 31-10-2019، بەریتانیا بە تەواوی لە یەکێتیی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.











باسنيوز
Top