فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری نوێی رووسی، توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌كاتی فڕین‌دا نیشان ده‌دات.
له ڤیدیۆیه‌كدا فڕۆكه رووسییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و له ئاسمان جووڵه‌ی هونه‌ریی سه‌رنجڕاكیش ئه‌نجام ده‌دات.
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سو-57 ساڵی 2010 فڕیوه، درووستكه‌رانی ده‌ڵێن: "ئه‌و فڕۆكه‌یه توانای مانۆڕ و جووڵه‌ی جیاوازی هه‌یه و له ده‌نگ خێراتر ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی تێدایه و ده‌توانێت خۆی له راداره‌كان بپارێزێت و ئاشكرای نه‌كه‌ن، فڕۆكه رووسییه‌كه به‌راورد به هاوتاكانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م له وڵاتانی دیكه، به‌تواناتره".
توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه ده‌یه‌وێت پاش هه‌ڵپه‌ساردنی تیمه‌كانی له پرۆگرامی مه‌شقكردن به فڕۆكه‌ی جۆری F-35ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌م جۆره فڕۆكه رووسییه بكڕێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له سه‌ردانێكی خێرادا بۆ لای ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و بینینی پێشانگای (ماكس-2019) خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی سو-57
باسنيوز
