مايك پۆمپیۆ: واشنتن كاردەكات تا روسیا بگەڕێتەوە ناو وڵاتانی G7

مايك پۆمپیۆ: واشنتن كاردەكات تا روسیا بگەڕێتەوە ناو وڵاتانی G7
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوامدەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی روسیا بۆ ناو كۆمەڵەی وڵاتانی G7، بەو شێوەیەی كە ترەمپ دەیەوێت.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس 59 و سی بی ئێس-دا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان پێیوایە دەبێت هەوڵبدەین روسیا بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆمەڵەی وڵاتانی G7، منیش كار بۆ ئەو بابەتە دەكەم لەسەر خواستی سەرۆك".

وتەكانی پۆمپیۆ هاوتایە لەگەڵ هەواڵێكی پێشوی رۆژنامەی گاردیان-ی بریتانی، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر رایگەیاندبو "سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كۆبونەوەی وڵاتانی G7 داوایكردوە روسیا بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵەكە و بەوهۆیەوە ناكۆكی و مشتومڕ كەوتوەتە نێوان سەرۆكی ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە G7".

ئاماژە بەوەشكرابو "سەرجەم وڵاتەكان بە گرنگیان نەزانیوە روسیا بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵەكە"، ترەمپ-یش بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندبو، سەرجەم ئەو سەرۆكانەی ئەندامن لە G7 رەتیانكردوەتەوە روسیا بگەڕێتەوە.










خەندان-
Top