ترەمپ: ئەگەر هەلومەرج لەبار بێت لەگەڵ ڕۆحانی کۆ دەبمەوە

 ترەمپ: ئەگەر هەلومەرج لەبار بێت لەگەڵ ڕۆحانی کۆ دەبمەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا گوتی ئەگەر هەلومومەرجێکی لەبار بێتە پێشەوە، ئامادەم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆ دەکەم.



هەر لەمبارەوە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کردووە لە دانیشتنی ڕێبەرانی گرووپی حەوت لەبارەی پرس و قەیرانی ئێران نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، بەڵام لە بواری هەندێ خاڵی هونەریدا پێشکەوتن بەدەست هاتووە.



ماکرۆن لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی دۆناڵد ترەمپ، جەختیان کردەوە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ناوکیی هەبێت.



ماکرۆن ئەوەشی خستووەتە ڕوو هەلومەرج بۆ دیداری دۆناڵد ترەمپ و حەسەن ڕۆحانی ئامادە کراوە و دەکرێت ئەم دیدارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێک بخرێت.



دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئەوەی جەختی کردەوە کە ئێران نابێ مووشەکی بالستیک و چەکی ئەتۆمی هەبێت و قۆناغی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ درێژخایەن بێت و گوتیشی: "ئەگەر هەلومەرجێکی لەبار بڕەخسێندرێت، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێراندا گفتوگۆ بکات.



ئەم هەڵوێستانەی ئەمریکا و فەرەنسا لە کاتێکدان کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە لە گوتارێکدا گوتی: "ئێمە کاتێک ئامادەین گفتوۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەین کە هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن و ئەمریکا ملکەجی ئێمە بێت و سەر بۆ ئێران دابنوێنێت و ئەوەش کە دەڵێن ئێمە چەکی ئەتۆم ساز دەکەین هەموو دۆریە و ئێمە نە هەوڵی ئەوەمان داوە و نە هەوڵێشی بۆ دەدەین".









باسنيوز
Top