تره‌مپ: له باره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، تا ئێستا له باره‌ی چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوانی داعش له سووریا نه‌گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی.
دوای كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا، له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، هه‌زاران چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراوون و تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیركراوانه بیانین و خاوه‌نی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپان.
هه‌سه‌ده له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیادا داوایكردووه، وڵاتانی خۆرئاوا ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه، كه له ریزی چه‌كدارانی داعش بوون، به‌ڵام تا ئێستا وڵاتانی خۆرئاوا به گشتیی و ئه‌وروپاییه‌كان به ده‌م ئه‌و داوایه‌وه نه‌چوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له میانی دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له بیاریتزی فه‌ره‌نسا و له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی جی7، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی جی7 باسی له پرسی دیله‌كانی داعش كردووه.
تره‌مپ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه: ئه‌وه دادپه‌روه‌ری نییه ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا پاره بدات بۆ خه‌رجی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش، كه ئێستا له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده دان، چونكه زۆربه‌یان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان هه‌یه، له‌وانه‌ش ئه‌ڵمانیا.
له به‌رامبه‌ردا، مێركڵ رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی پێشتر ژماره‌یه‌ك له خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و پرسه و ده‌خوازێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
ن24
