دۆناڵد ترەمپ: بۆ دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هێشتا زووە
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە کە بە سەرۆک کۆماری فەڕەنسای ڕاگەیاندووە هێشتا بۆ دیدار لەگەڵ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران زووە و کاتی نەگەیشتووە.
ئەم هەڵوێستەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین لێدوانیدا لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی: "ئەگەر بزانم دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێت و یارمەتیی ئاوەدانی ئێران دەکات، درێغی ناکەم".
ئەم قسانەی حەسەن ڕۆحانی دوای ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران و دیداری لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دێت کە تێیدا ماکرۆن پێشنیاری بە ئێران کردووە کە ئامادەی هەماهەنگی و هاوکارییە بۆ نەمانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
ئەم پرسانە لە کاتێکدان کە میدیا فەرمیەکانی ئێران بڵاویان کردووەتە عەلی ڕەبیعی گوتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕای گەیاندووە: "کە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەڕاەنسا هیچ پەیوەندییەکی بە کۆبوونەوەی وڵاتانی جی هەفتەوە نەبووە و لەسەر داوای بەرپرسانی فەڕەسا بووە و لەلایەن ئێرانیشەوە هیچ مەیلێک بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە گۆڕێد نییە".
باسنيوز
