پێنج فەرماندەی باڵای تورکیا دەست لەکار دەکێشنەوە

پێنج فەرماندەی باڵای تورکیا دەست لەکار دەکێشنەوە
پێنج فەرماندەی باڵای سوپای تورکیا دەست لەکار دەکێشنەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، کە پێنج جەنەڕالی سوپای نامەی دەست لەکار کێشانەوە و خۆ خانەنشینکردنیان گەیاندووەتە فەرماندەیی سوپا.

رۆژنامەی (ڤومهوریەت)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو فەرماندانە دژی چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی شورای سەربازی، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، دەست لەکار کێشانەوەیان راگەیاندووە.

بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، کە ئەو جەنەڕالانە دژی پلە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک فەرماندە دوور لە رێنمایی و یاسا سەربازییەکان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.












باسنيوز
Top