داود ئۆغڵو : ئەگەر دەفتەری مێژوو ھەڵبدرێتەوە ھەندێك كەس ناتوانن بێنە ناو كۆمەڵگە

داود ئۆغڵو : ئەگەر دەفتەری مێژوو ھەڵبدرێتەوە ھەندێك كەس ناتوانن بێنە ناو كۆمەڵگە
سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا باسی ھەستیارترین كاتەكانی توركیا دەكات و دەڵێ "ئەگەر دەفتەری مێژوو ھەڵبدرێتەوە ھەندێك كەس ناتوانن بێنە ناو كۆمەڵگە".



ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سەكاریای توركیا بە رۆژنامەنووسانی رایدەگەیەنێت "ئەگەر دەفتەری مێژوو ھەڵبدرێتەوە ھەندێك كەس ناتوانن بێنە ناو كۆمەڵگە".

داود ئۆغڵو، گوتیشی: "ئەگەر رۆژێك مێژووی كۆماری توركیا بنووسرێتەوە، ھەستیارترین قۆناخ، قۆناخی ھەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانی 2015یە تا تشیرینی ھەمان ساڵ"، ئەو سەردەمەی داود ئۆغڵو باس دەكات ئەوكاتە كە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا وەستا و شەڕ دەستیپێكردەوە، كە نزیكەی 200 ھاووڵاتی و پۆلیس و سەربازی ئەو وڵاتە لە شەڕ دژی پەكەكە كوژران. كە دوای ھەڵبژاردنی 7ی حوزەیران كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) كۆتایی بە ئاگربەست ھێنا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، رەتیكردەوە كە رێككەوتن لەنێوان حكوومەتی توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان كرابێت. دواتریش بەھۆی ژمارەیەك تەقینەوە و ھێرشی پەكەكە بۆ سەر توركیا ژمارەیەك زۆر پۆلیس و سەربازی توركیا كوژران.

دادو ئۆغڵۆ، ئاماژە بۆ ئەو كاتە دەكات كە ئاگربەست شكێندرا و خەڵكێكی زۆر لە توركیا كوژرا، بەڵام ئاشكرای ناكات ئەو كەسانە كێن كە ھۆكاری سەرەكی سەرھەڵدانەوەی شەڕبوون، وەك خۆی دەڵێت "ئەگەر دەفتەری مێژووی ھەڵبدرێتەوە ناتوانن بێنە ناو كۆمەڵگە".




K24
Top