سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وادەی چونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وادەی چونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا راگەیاند
بەرپرسێکی بریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپای وتوە، رەوشەکە هەرچۆنێک بێت بریتانیا لە 31ی ئۆکتۆبەردا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت.

ڕەوشەکە هەرچۆنێک بێت بریتانیا لە 31 ی ئۆکتۆبەردا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی بریتانیاوە بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە دۆناڵد تۆسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپای راگەیاندوە، ڕەوشەکە هەرچۆنێک بێت بریتانیا لە 31 ی ئۆکتۆبەردا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت.

پێمباشترە هەوڵبدەم بۆ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا


ئاماژەی بەوەشکردوە، پێی باشترە هەوڵبدات بۆ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا و دوبارە جەختی لەوە کردوەتەوە ئامادەیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەندامەکانیدا دابنیشێت و سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆ بکات.

بەرپرسە بریتانیەکە وتوشیەتی، "جۆنسن دوبارە وتویەتی رەوشەکە هەرچۆنێک بێت لە 31ی ئۆکتۆبەردا لە یەكێتی ئەوروپا جیادەبینەوە، پێویستە رێز لە ئەنجامی گشتپرسییەکە بگرین".






خەندان
Top