سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وادەی چونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا راگەیاند
ڕەوشەکە هەرچۆنێک بێت بریتانیا لە 31 ی ئۆکتۆبەردا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی بریتانیاوە بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە دۆناڵد تۆسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپای راگەیاندوە، ڕەوشەکە هەرچۆنێک بێت بریتانیا لە 31 ی ئۆکتۆبەردا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت.
پێمباشترە هەوڵبدەم بۆ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێی باشترە هەوڵبدات بۆ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا و دوبارە جەختی لەوە کردوەتەوە ئامادەیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەندامەکانیدا دابنیشێت و سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆ بکات.
بەرپرسە بریتانیەکە وتوشیەتی، "جۆنسن دوبارە وتویەتی رەوشەکە هەرچۆنێک بێت لە 31ی ئۆکتۆبەردا لە یەكێتی ئەوروپا جیادەبینەوە، پێویستە رێز لە ئەنجامی گشتپرسییەکە بگرین".
خەندان
