له توركیا پێنج فەرماندەی باڵای سەربازی دەستیان لە پۆستەكانیان هەڵگرت
رۆژنامەی جمهوریەت-ی توركیا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، پاش ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی سەربازی، كە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەیبردوە و بابەتی كۆبونەوەكەش سەبارەت بە بەرزكردنەوەی پلە و لابرد ن وخانەنشین كردنی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی لەو وڵاتە، پێنج فەرماندە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.
بڕیارەكانیان بە هەوڵدان بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی سوپا نابردوە
لە راپۆرتەكەدا و بەپێی سەرچاوەیەكی سەربازی كە ناوی نەهێنراوە "ئەو پێنج فەرماندەیەی دەستیان لە پۆستەكانیان كێشاوەتەوە، یەكێكیان پلەی لیوا-ی هەیە و چوار فەرماندەكەی دیكە پلەی عەمید-یان هەیە، كە لە وەڵامی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەربازیدا پلە سەربازیەكانیان بەجێهێشتوە و بڕیارەكانیان بە هەوڵدان بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی سوپا نابردوە".
پیدەچێت بەر پرس بن لە سەر ناوچەی ئیدلیب لە سوریا
ئاماژە بەوەشكراوە، وا پێدەچێـت دو فەرماندە لەو فەرماندە سەربازیانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، بەرپرس بن لە ناوچەی ئیدلیب لە سوریا، كە لە ئێستادا توركیا بنكەی سەربازی لەو ناوچەیەدا هەیە.
تا ئێستا، سەبارەت بەو راپۆرتەی رۆژنامەی جمهوریەت-ی توركیا، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە هیچ لێدوانێكی نەداوە.
خەندان
