نزیکەی 30 کەس بە بۆردومانی رووسیا و رژێمی سووریا گیانیان لەدەست دا

 نزیکەی 30 کەس بە بۆردومانی رووسیا و رژێمی سووریا گیانیان لەدەست دا


نزیکەی 30 کەس بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی هێزەکانی رووسیا و رژێمی سووریا، گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی سووریا بۆردومانێکی سەختی ناوچەکانی مەعرەنەعمان، تەمانعە، تەل منیس، هەلویە، فاقی، مەعر شمارین و ئەلتەحیان لە سنووری پارێزگای ئیدلیب، کردووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بە برینداربوونی 20 هاووڵاتیی مەدەنی و کوژرانی نۆی دیکە کردووە، کە سێ لە کوژراوەکان منداڵن.

رووسیا لەمانگی ئەیلوولی 2015ـەوە بە ناردنی هێزی سەربازی و چەک و تەقەمەنی پشتگیریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و بەرگریی لە مانەوەی بەشار ئەسەد لە سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەکات.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ناوخۆ ئاوارە بوون و بەشێکی زۆریشیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەری سووریا و جیھان بردووە، جگە لە کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.








باسنیوز
Top