وەزیری دەرەوەی ئێران، شوێنى کۆبونەوەکانى بەجێهێشت
بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، هەرزو دواى کۆبونەوەیەکى سێ کاتژمێرى لەگەڵ سەرۆکى فڕەنسا و ژمارەیەک کاربەدەستى ئەو وڵاتە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، شوێنى کۆبونەوەکانى بەجێهێشت.
رێگەكە سەختە، بەڵام شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەین
سەرۆكایەتی فرەنسا ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە " گفتوگۆكانمان لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە بە شێوەیەكی ئەرێنی بەڕێوەچو و بەردەوامیشیان دەبێت".
زەریفیش لە تویتێکیدا لە ئەکاونتى تایبەتى خۆى لە توێتەر دەڵێت"دیپلۆماسیەتە چالاکەکەى ئێران بەردەوامە لە بونیادنان و بەدواداچونەکانى"
زەریف ئاماژە بەوە دەكات کورتەیەکى کۆبونەوەکەیان بە بریتانیا و ئەڵمانیا داوە و نوسیویەتی،"رێگەكە سەختە، بەڵام شایەنی ئەوەیە هەوڵی بۆ بدەین".
خەندان
