فەرماندەیەكی حزبوڵا كوژرا

فەرماندەیەكی حزبوڵا كوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بارەگایەكی كەتائیبی میلیشیای حزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی بۆردوومان كرد و لەلایەكی تریشەوە فەرماندەیەكی میلیشیاكانی حزبوڵا لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا كرایە ئامانج و كوژرا.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) ڕایگەیاند فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو لەسەر سنووری عێراق و سووریا بارەگا و كۆگای چەكی حەشدی شەعبی كردووەتە ئامانج، لەلایەكی تریشەوە هەر ئەم ئێوارەیەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان فەرماندەیەكی میلیشیای حزبوڵای بە ناوی ئەبو عەلی ئەلدوبی كردووەتە ئامانج.



میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لای خۆیانەوە كوژرانی ئەبو عەلی ئەلدوبی فەرماندەی هێزی پشتیوانی كەتایبی حزبوڵای پشتڕاست كردەوە، كە بەهۆی بۆردوومانێك لە شاری قائیم كوژراوە.


چەند جارێكی تریش لە ماوەی ئەم مانگەدا بارەگا و كۆگاكانی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە كراونەتە ئامانج.



باسنيوز
Top