زه‌ریف به سه‌ردانێكی كتوپڕ گه‌یشته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی جی7
په‌یامنێری كوردستان24 له شاری بیارتزی فه‌ره‌نسا، شوێنی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌ی 7 وڵاتی زلهێزی پیشه‌سازی جیهان ناسراو به جی7، رایگه‌یاند، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته ئەو شارە و له‌گه‌ڵ جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوه‌وه، هه‌رچه‌نده چوونی زه‌ریف له كارنامه‌ی لوتكه‌ی جی7 نه‌بووه.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه.
به گوێره‌یی زانیارییه‌كانیش، تاوه‌كو ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی لوتكه‌ی جی7 نییه.
كۆشكی ئێلیزێش رایگه‌یاند، سەردانەكەی زەریف بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ سەركردەكانی فەرەنسا بە مەبەستی رێككەوتن لەسەر پڕۆژەی ھەردوولا بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێران و ھاوكات گفتوگۆكردن لەسەر مانەوەی رێككەوتنی ناووكی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگه‌یاندووه زەریف لەگەڵ ھاوتا فەرەنسیەكەی، جان ئیف لۆدریان كۆبووه‌تەوە و پەیوەست بە پرسەكانی نێوان ھەردوو وڵات و رێككەوتنی ئەتۆمی دانوستان دەكرێت و دوای گفتوگۆكانیش دەگەڕێتەوە تاران و سبەی سەردانی پەكینی پایته‌ختی چین دەكات.
K24
