وه‌زیرێكی ئیسرائیل: له‌گه‌ڵ ئێران له جه‌نگێكی راسته‌وخۆداین
وه‌زیرێكی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئێران كه‌وتووینه‌ته جه‌نگێكی سه‌ربازیی راسته‌وخۆ، به‌ڵام جه‌نگه‌كه له وڵاتانی دیكه‌یه و هێشتا نه‌گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناو خاكی ئێران.
تساحی هانگبی، وه‌زیری ئیسرائیل بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێگه‌یه‌كی ئێرانی له نزیك دیمه‌شق بۆردومانكردووه، كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌و پێگه‌یه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و كوشتنی هاووڵاتی بێ‌تاوان ئاماده ده‌كران.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا جه‌نگێكی راسته‌وخۆی سه‌ربازی له نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێت ماندوومان بكات و هاوكاری دارایی و چه‌ك پێشكه‌شی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكات".
له به‌رده‌وامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل‌دا هاتووه، ئه‌و پێگه ئێرانیه‌ی شه‌وی رابردوو له نزیك دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرایه ئامانج، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی ئاماده ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه یه‌هودییه‌كانی پێ بكاته ئامانج.
گوتیشی: ماوه‌یه‌كه سوپای به‌رگری ئیسرائیل چاودێری ئه‌و پێگه ئێرانییه ده‌كات و به‌ر له‌وه‌ی ئێرانییه‌كان پلانی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل جێبه‌جێ بكه‌ن، ئیسرائیل ئه‌وانی بۆردومانكرد.
لای خۆشیه‌وه یسرائیل كاتیس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ تاران، كه هێزه‌كانی ئێران له هیچ شوێنێك پارێزراو نابن و پارێزبه‌ندی پێناده‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چالاكییه‌كانی ئیسرائیل نه‌بونایه، ئێستا زیاتر له 100 هه‌زار سه‌ربازی ئێران له سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌مان ده‌بوون.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبیش له عێراق، ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل هیچی نه‌دركاند، ته‌نیا گوتی: "ئیمه له زۆر شوێن كاری له‌مجۆره ده‌كه‌ین".
هاوكات یوئێف گالێنت، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بچووككراوه‌ی وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی روونیكرده‌وه، ئه‌وان ره‌چاوی ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانیان بۆ هێرشه‌كانیان كردووه.
K24
