ناتانیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئێران ده‌كات
ئه‌م لێدوانه‌ی ناتانیاهۆ له میانه‌ی گه‌شتێكی ئه‌منی له باكووری ئیسرائیل هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان به هه‌وڵه چڕه‌كانیان توانییان ئاشكرا بكه‌ن، كه فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئیسرائیلییه‌كان له جۆلان بكوژن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: ئه‌و زانیاریانه له رێگه‌ی چه‌ند چالاكییه‌كی هه‌واڵگری نموونه‌یی له‌لایه‌ن سوپای به‌رگرییه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه و توانیویانه له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ندین پیلانی مه‌ترسیدار له‌بار ببه‌ن.
ناتانیاهۆ له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه، ئیسرائیل رێگه به هیچ هێرشێك نادات كه له هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
ناتانیاهۆ گوتیشی: له‌مه‌ودوا په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران هه‌ڵ ده‌داته‌وه، كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل ده‌یدات و رێگه به‌و هه‌وڵانه‌ش نادات، كه ئێران ده‌یه‌وێت له پشت گروپ و رێكخراوی دیكه‌وه خۆی بشارێته‌وه و له رێگه‌یانه‌وه هه‌وڵی زیانگه‌یاندن به ئیسرائیل ده‌دات.
ناتانیاهۆی له میانه‌ی گه‌شته ئهمنییهكهیدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری گشتی سوپای به‌رگری و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر كه‌سێك بۆ كوشتنی تۆ هات سه‌ره‌تا تۆ ئه‌و بكوژه".
ئه‌م قسانه‌ی ناتانیاهۆ دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی جبه‌خانه و كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوون، كه له ماوه‌كانی رابردوو روویانداوه و ده‌گوترێت: له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراون. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ل ئه‌ڤیڤ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو چه‌ند پێگه‌یه‌كی سوپای پاسداران و هێزه ئێرانییه‌كانیان له نزیك دیمه‌شق له سووریا بۆردومانكردووه.
K24
