سوپای ئیسرائیل وردەکاریی هێرشەکەی سەر دیمەشق ئاشکرا دەکات

 سوپای ئیسرائیل وردەکاریی هێرشەکەی سەر دیمەشق ئاشکرا دەکات
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل وردەکاریی هێرشەکەی سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئاشکرا دەکات.

ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکان، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 24-8-2019 کرانە سەر گوندەوارەکانی دیمەشق، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی سوپای قودسی ئێرانی بوون.

ئەفیغای ئەدرعی پێی وایە سوپای قودس و ممیلیشیا شیعەکان لە گوندەوارەکانی دیمەشق خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی ئیسرائیل.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سوپای قودس و میلیشیاکانی لە گوندی عەقرەیا لە باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشق، بۆردومان کردووە.







باسنیوز
Top