سوپای ئیسرائیل وردەکاریی هێرشەکەی سەر دیمەشق ئاشکرا دەکات
ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکان، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 24-8-2019 کرانە سەر گوندەوارەکانی دیمەشق، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی سوپای قودسی ئێرانی بوون.
ئەفیغای ئەدرعی پێی وایە سوپای قودس و ممیلیشیا شیعەکان لە گوندەوارەکانی دیمەشق خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی ئیسرائیل.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەکانی سوپای قودس و میلیشیاکانی لە گوندی عەقرەیا لە باشووری رۆژهەڵاتی دیمەشق، بۆردومان کردووە.
باسنیوز
