ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی فەتوای شەڕکردن لە دژی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق، دەدات.

ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی فەتوای شەڕکردن لە دژی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر خاکی عێراق، دەدات.
ئایەتوڵڵا کازم حائیری، مەرجەعێکی شیعەکان لە شاری (قوم)ی ئێرانی، رایگەیاندووە، مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، حەرامە.

ئایەتوڵڵا کازم حائیری لە بەیاننامەیەکدا رووی لە پەیڕەوانی مەزهەبەکەی کردووە و رایگەیاندووە، ”بە یەک وشەی روون پێتان دەڵێ، هیچ رێگەیەکتان لەبەردەم نییە جگە شەڕکردن لە دژی ئەمریکا“.

چاودێران پێیان وایە ئەگەر هەیە ئەو فەتوایە ببێتە هۆی شەڕێکی نوێ لە عێراق لەنێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمریکییەکان، کە بەشێک لەو میلیشیایانە، بەردەوام پابەندیی خۆیان بە بڕیار و رێنماییەکانی ئێران، رادەگەیەنن.














باسنيوز
Top