ئاگر هەڕەشە لە دارستانی ئەمازۆن دەکات
بەهۆی دروستبوونی هەزاران ئاگر، هەڕەشە لەسەر دارستانی ئەمازۆن لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، دروست بووە.
ئەمازۆن، کە بە (سییەکانی زەوی) دەناسرێت، دارستانێکی زۆر فراوانە، رووبەرەکەی 550 ملیۆن هێکتارە و کەوتووەتە ناو خاکی نۆ وڵات (بەرازیل، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، ڤەنزوێلا، گویانای فەرەنسی، سۆرینام، گیانا، بۆلیڤیا و ئیکوادۆر.
زیاتر لە هەفتەیەکە زیاتر لە 75 هەزار ئاگر لە شوێنە جیاوازەکانی ئەمازۆن دروست بووە بەردەوامن لە پەرەسەندن. بەمەش هەڕەشەی لەناوچوونی سییەکانی زەوی هەیە، ک بەشی سەرەکیی ئۆکسجینی جییان و پێویست بۆ مرۆڤایەتی، دابین دەکات.
