زەریف : قۆناغی سێیەمی پاشەکشەکردنمان لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە بەهێزتردەبێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکۆڵم لەبارەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان رایگەیاندوە، قۆناغی سێیەمی پاشەکشەکردنیان لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە بەهێزتردەبێت.
وڵاتانی ئەوروپا ( فەرەنسا، ئەڵمانیا، بریتانیا) 11 خاڵی رێکەوتنەکەیان جێبەجێکردوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە وڵاتانی ئەوروپا ( فەرەنسا، ئەڵمانیا، بریتانیا) 11 خاڵی رێکەوتنەکەیان جێبەجێکردوە لەنێوانیشیاندا کڕینی نەوتەکەیان و ئاڵوگؤڕە دارایی و بانکییەکان."
پێویستە ئەوروپییەکان رۆلی خۆیان ببینن لەئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان
زەریف وتیشی، بەپێی رێکەوتنەکە پێویستە ئەوروپییەکان رۆلی خۆیان ببینن لەئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پابەندبن بەرێکەوتنەکە.
مانگی رابردو کۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی دوەمی کەمکردنەوەی پابەندبونی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە راگەیاندو رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردەوە.
خەندان
