ئەنقەرە: لە ئەمڕۆوه یه‌كه‌م قۆناغی پلانی ناوچه‌ی ئارام جێبەجێدەکرێت
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکی، هلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر، هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوە، وەزیری بەرگری تورکیا تێڕوانین و چاوەڕوانییەکانی لەبارەی ناوچەی ئارامی رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا باس کردوە.
وه‌زیری به‌رگری توركیا جەختی کردوەتەوە لەوەی، دەبێت بەبێ کات بەفیڕۆدان و لەچوارچێوەی کاتی دیاریکراودا ناوچەی ئارام پێکبهێنرێت.
هاوکات هەردو وەزیری بڕیاریانداوە، بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی داهاتوی پلانەکان، شاندە سەربازییەکان لەماوەیەکی کورت‌دا لە ئەنقەرە جارێکی دیکە کۆبونەوە ئەنجام بدەن.
خەندان
