وەزیری بەرگری ئێران: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لە کۆنفرانسی تایبەت بە رۆژی پیشەسازی و نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، "توان بەرگرییەکانمان حەوت پلە پێشکەوتوە و هەمو کات ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی دوژمنانی ئێران".
توانای بەرگری وڵاتەکەمان دوژمنەکانی ترساندوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام دەبین و پەرە بە توانا بەرگرییەکانمان دەدەین".
وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاند بەهێزبونی توانای بەرگری وڵاتەکەی " دوژمنەکانی ترساندوە."
وتیشی، پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکانی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی رۆڵی بەرچاوی هەبوە لەترساندنی نەیارەکانیان کە تواناکانیان گەشتۆتە ئاستێک سیستمی بەرگری و سیستمی موشەکی پێشکەوتو دروستبکەن کە زۆر بەرێکوپێکی ئامانجەکانیان دەپێکن.
وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاند توانای بەرگری ئێران ئەمریکای ناچارکردوە پەنا بەهاوپەیمانێتی ساختە ببات و دەیان هێزی سێبەر دروستبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری رۆحی شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەبێ سڵەمینەوە، وڵاتەکەی هەمو شتێک دەکات بۆ کەپێویست بێت بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری وڵاتەکەی ئەگەر تەنانەت هەمو دونیاش دژی بێت."
خەندان-
