ئێران نوێترین مووشەکی دوورهاوێژی خۆی نمایشکرد

ئێران نوێترین مووشەکی دوورهاوێژی خۆی نمایشکرد
کۆماری ئیسلامی ئێران سیستمێکی مووشەکی نوێ بە ناوی "باوەر 373" بەرهەم دەهێنێت کە بە گووتەی میدیای فەرمی ئەو وڵاتە هاوشێوەی مووشەکی ئێس-300ی رووسییە.

مووشەکەکە لە دووری 200 کیلۆمەتر ئامانجەکەی دەپێکێت و بەم نزیکانە رادەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکرێت.

لە ساڵی 2007، گرێبەستێکی نێوان ئێران و رووسیا بۆ کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس-300ی رووسی بە بەهای 900 ملیۆن دۆلار لە لایەن مۆسکۆوە بەهۆی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران هەڵوەشێندرایەوە.

لە ساڵی 2015، دانووستانەکان لەبارەی ئەو گرێبەستە دەستپێکردەوە و لە ساڵی 2016، سیستمە رووسییەکە رادەستی تاران کرا.

لە کاتی نمایشکردنی "باوەر 373"، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بەشداریی مەراسیمەکەی کرد و لە میدیای حکوومی ئەو وڵاتە لە باسکردنی تواناکانی سیستمەکە، هاوشێوەی ئێس-300 رووسی باسکرا.






K24
Top