بەهۆی رەتكردنەوەی فرۆشتنی گرینلاند، ترەمپ سەردانەكەی بۆ دێنمارك دوادەخات

بەهۆی رەتكردنەوەی فرۆشتنی گرینلاند، ترەمپ سەردانەكەی بۆ دێنمارك دوادەخات
بەهۆی رەتكردنەوەی فرۆشتنی دورگەی گرینلاند بە ئەمریكا، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەو سەردانەی دواخست كە بڕیاربو سەرەتای مانگی داهاتو بۆ دێنمارك ئەنجامی بدات.

بەهۆی فەرامۆشكردنی خواستی من لەسەر كڕینی گرینلاند سەردانەكە دوادەخەم

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ دوێنێ سێشەممە رایگەیاند "بەهۆی فەرامۆشكدنی خواستی من بۆ كڕینی دورگەی گرینلاند لە لایەن دێنمارك-ەوە، ئەو سەردانە دوادەخەم كە بڕیارە دوای دو هەفتە ئەنجامیبدەم بۆ ئەو وڵاتە".





خەندان-
Top