ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تاقیكردنەوەی موشەكە نوێیەكانی ئەمریكا كۆدەبێتەوە
بە مەبەستی تاوتوێكردنی پلانەكانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی موشەكە كورت و ناوەند مەوداكانی
دێمیتری پۆلانسكی، جێگری نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئە/رۆ چوارشەممە رایگەیاند "لەگەڵ وڵاتی چین، داوایەكمان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڵاوكراوەكانی ئەمداوییانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە پلانەكانی بۆ پەرەپێدانی موشەكە كورت و ناوەند مەوداكانی كۆبونەوەیەك ەنجامبدرێت".
سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە
بەرپرسەكەی روسیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان، لەمیانی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد "ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەڵامی داواكارییكەی روسیا و چین-ی داوەتەوە و سەبارەت بەو بابەتە سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە".
ئەو داواكاریە هاوبەشەی روسیا و چین لە بەرامبەر دوایین هەنگاوی ویلایەتە یەكگرتوەكاندایە، كە دوێنێ سێشەممە رایگەیاند "بۆ یەكەمینجار لە چەند دەیەی رابردودا، موشەكێكی كورت مەودای زەمینی لە جۆر كروز تاقیكردوەتەوە".
تاقیكردنەوەی موشەكەكەی ئەمریكاش پاش ئەوە هات، رێكەوتی دو-ی ئەم مانگە ویلایەتە یەكگرتوەكان لە رێككەوتنی موشەكی ئەمریكا-روسیا كشایەوە، كە رێگربو لە بەكارهێنانی ئەو موشەكە زەمینیانەی ئەتۆمین و لە جۆری كروزن و مەودایان لەنێوان 500 بۆ پێنج هەزار كیلۆمەتر دەبێت.
پاش ئەمریكا، حكومەتی مۆسكۆ-ش كشانەوەی خۆی لە رێككەوتنەكە راگەیاند، بەڵام سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا كشانەوەی ئەمریكا-یان خستە ئەستۆی روسیا، بە تۆمەتی پابەندنەبونی بە رێككەوتنەكە و بەردەوامبونی لەسەر پەرەپێدان و بڵاوكردنەوەی موشەكە یاساغكراوەكان بەپێی رێككەوتننامەكە.
خەندان
