فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران: دەستگیرکردنی پەنابەران لە سنوری تورکیا- یۆنان بەردەوامە
دوێنێ سێشەممە لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئیزمیر 80 پەنابەر دەستگیرکراون
رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئیزمیر 80 پەنابەر دەستگیرکراون، کە 31 پەنابەریان مناڵ بون و خەڵکی سوریا و فەلەستین و سۆدان وئەریتریا و ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە بون.
دو رۆژ پێش ئێستاش لە دەریای ئیجە 42 پەنابەر دەستگیرکراون کە 20مناڵیان لەگەڵ بوە
ئاماژەی بەوەشکرد، دو رۆژ پێش ئێستاش لە دەریای ئیجە 42 پەنابەر دەستگیرکراون کە 20مناڵیان لەگەڵ بوە.
رۆژ عەزیز دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی شاری ئەدرنە رایگەیاندوە لە ماوەی سێ رۆژدا 489 پەنابەریان دەستگیرکردوە لە نزیک دەریای ئیجە و شارەکانی سنوری تورکیا یونان، کە خەڵکی عێراق و سوریا و پاکستان و ئەفغانستان و فەلەستین و ئەریتریاو سۆماڵ بوون.
خەندان
