دوای هەناردەکراوی ئێرانمان کەمکرد و ئێستا ئێران توانیویانە سەرچاوەی تیرۆری جیهانی کەمبکەنەوە

دوای هەناردەکراوی ئێرانمان کەمکرد و ئێستا ئێران  توانیویانە سەرچاوەی تیرۆری جیهانی کەمبکەنەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەی لەبازاڕەکانی جیهان دورخستۆتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەی لەبازاڕەکانی جیهان دورخستۆتەوە.

حکومەتی وڵاتەکەی دڵنیایە لەوەی بەهەمان ستراتیژ بەردەوام دەبێت


لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (MSNBC) پۆمپیۆ راشیگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی دڵنیایە لەوەی بەهەمان ستراتیژ بەردەوام دەبێت.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردو حکومەتی ئەمریکا سزاکانی خۆی بەسەر ئەو ڵاتەدا سەپاندەوە، ئەوەش پاش ئەوەی لەمانگی ئابی پێشوتر کشانەوەی خۆی لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 راگەیاندبو.

مانگی تەموزی رابردو حکومەتی ئێران تەنها 100 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە.

توانیویانە سەرچاوەی تیرۆری جیهانی کەمبکەنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندوە، ئەوان بەکەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران توانیویانە سەرچاوەی تیرۆری جیهانی کەمبکەنەوە، و لەهەمانکاتدا بڕی پێویستی نەوتیشیان لەبازاڕەکانی جیهاندا دابینکردوە.








خەندان-
Top