نەتانیاهۆ ناڕاستەوخۆ دان بە بەرپرسیارێتیی بۆردومانکردنی بەغدا دەنێت
لە سەردانەکەیدا بۆ ئۆکراینا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی داوەتەوە.
لەبارەی پەیوەندیی ئیسرائیل بە بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکەی بەغدا، بنیامین نەتنیاهۆ رایگەیاندووە، ”ئێران لە هیچ سووێنێک پارێزبەندی نییە و لە هەر کوێ پێویست بێ، لیی دەدەین“.
چاودێرانی عێراق لە ماڵپەڕەکانی ئەو وڵاتەوە باس لەوە دەکەن، کە ئەو لێدوانە ناڕاستەوخۆ داننانە بەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشەکەیان ئەنجام داوە.
رۆژی 12-8-2019، چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی سەقەر لە بەغدا روویان دا و دواتر بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، کە فڕۆکەی نەناسراو بۆردومانی بنکەکەی کردووە.
ئەو بنکە سەربازییە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەمریکا و ئیسرائیلیش ئەو میلیشیایانە بە درێژکراوی سوپای پاسدارانی ئێران، هەژمار دەکەن.
باسنيوز
