ئابڕووچوونێکی هاوسەری نەتانیاهۆ لەناو فڕۆکە ئاشکرا دەبێت

ئابڕووچوونێکی هاوسەری نەتانیاهۆ لەناو فڕۆکە ئاشکرا دەبێت
ئابڕووچوونێکی هاوسەری سەرۆک وەیزرانی ئیسرائیل لەناو فڕۆکە، ئاشکرا دەبێت.

رۆژنامەی (ئیندپێندنت)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە بەهۆی ئەوەی کاپتنی فڕۆکە بەخێرهاتنی نەکردووە، سار نەتانیاهۆی و هاوسەری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زۆر توڕە بووە.

هەروەک رۆژنامکە باسی کردووە، سارە نەتانیاهۆ بە توڕەییەوە ویستوویەتی بچێتە ناو ژووری سەرکردایەتیی فڕۆکە، بەڵام پاسەوانی ژوورەکە رێگری لێ کردووە. دواتر کاپتنی فڕۆکەکە لە بڵندگۆوە بەخێرهاتنی سارە نەتانیاهۆی کردووە.

رووداوەکە لەکاتی چوونی بنیامین نەتانیاهۆ بە یاوەریی هاوسەرەکەی بۆ ئۆکراینا، رووی داوە و میدیا ئیسرائیلییەکانیش بە رووداوێکی ”ئابڕووبەر“ ناویان بردووە.











باسنيوز
Top