ماکرۆن و پوتین لەبەردەم رۆژنامەنووسان دەمەقاڵێ دەکەن
سەرۆکی هەروەە وڵاتی فەرەنسا و رووسیا لەبەردەم رۆژنامەنووسان دەمەقاڵێ دەکەن و بە توندی وەڵامی یەکتر دەدەنەوە.
رۆژی دووشەممە 19-8-2019، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فەرەنسا و لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە.
ڤلادیمێر پوتین لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا، رایگەیاندووە، سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکانی فەرەنسا چوواند، ”هەرچەندە کەمێک ناڕەحەتم بەرامبەر ماکرۆن ئەو قسانە دەکەم“.
ئیمانوێڵ ماکرۆن قسەکانی پێ بڕیوە و رایگەیاندووە، خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا و رووسیا هیچ هاوشێوەی یەکتر نین، ”ئێمە کاتێک رێککەوتننامەیەک واژۆ دەکەین، رێز لە واژۆی خۆمان دەگرین“.
ماکرۆن، کە نیگەرانیی پێوە دیار بووە، رایگەیاندووە، رووسیا وەک فەرەنسا واژۆی لەسەر رێککەوتننامەی ئازادیی رادەربڕین و خۆپیشاندان و خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی رووسیا پێچەوانە روویان داوە و ”ئەمەش مایەی نیگەرانیی زۆر لایەنە“.
باسنيوز
