بەشیر نهێنییەکی بن زاید و بن سەلمان ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 19-8-2019، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی لەکار لادراوی سوودان، لە خەرتوومی پایتەخت، بەڕێوە چوو.
لە دانیشتنەکە، کە دواتر بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا، عومەر حەسەن بەشیر ئاشکرای کرد، کە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە 25 ملیۆن دۆلار و خەلیفە بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، بڕی یەک ملیۆن دۆلاریان وەک دیاری پێ داوە.
رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و بڕیاری زیندانیکردنی درا.
دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.
باسنيوز
