ئێران: هەنگاوی سێیەم بۆ پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەکەین

ئێران: هەنگاوی سێیەم بۆ پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە گوتەبێژی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، هەنگاوی سێیەمی ئێران بۆ کەمکردنەوە و پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) داڕێژراوە و بەمزوانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی٨ی٢٠١٩ عەباس مووسەوی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "هەرچەند ئێران ڕای گەیاندووە هەردەم خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵام لەبەر پەبەندنەبوونی لایەنە ئەورووپییەکان بەو ڕێککەوتنە و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانیان، بۆیە ئێران بڕیاری داوە پابەندی هەندێ لە بەڵێنەکانی نەبێت و هەنگاوی سێیەممان لەمبارەوە دەست پێکردووە.

دوو مانگ بەرلە ئێستا سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریان دا لەمەودوا پابەندی هەندێ لە بەڵێنەکانی ئەو ڕێککەوتنە نابن و بە زیاترکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و تاقیکردنەوەی چەند مووشەکی بالستیک ئاشکرایان کرد هەنگاوێکی نوێ دەست پێدەکەن و هەتا ئێستا دوو هەنگاویان جێبەجێ کردووە.











باسنيوز
Top