کەشتییە ئێرانییە دەست بەسەرکراوەکە جەبەل تاریق بەجێ دەهێڵێت و روو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

کەشتییە ئێرانییە دەست بەسەرکراوەکە جەبەل تاریق بەجێ دەهێڵێت و روو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

رۆژی 4-7-2019، دەسەڵاتدارانی جەبەل تاریق لە دەریای ناوەڕاست، کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیان، بەتۆمەتی گواستنەوەی نەوت و پارە بۆ رژێمی سووریا، دەستیان بەسەر کەشتیی (گریس یەک)دا گرت و رۆژی پێنجشەممە 15-8-2019، دادگای جەبەل تاریق بڕیاری ئازادکردنی کەشتییەکەی دا.

درەنگانی شەوی یەکشەممە 18-8-2019، کەشتیی (گریس یەک)، کە ناوەکەی بۆ (ئەدریان داریا یەک) گۆڕدراوە، بەندەرەکانی جەبەل تاریقی بەرەو باشوور و ئاوە نێودەوڵەتییەکان، بەجێ هێشت.

بەریتانیا داوایەکی ئەمریکای بۆ دەست بەسەرداگرتنەوەی کەشتییەکە رەت کردووەتەوە، کە وەزارەتی دادی ئەمریکی فەرمانەکەی دەرکردبوو.

ئەو کەشتییە ئێرانییە تۆمەتبارە بە هەوڵدان بە چوونە ناو سیستەمی دارایی ئەمریکی بە نایاسایی، ناردنی نەوت و پارە بۆ رژێمی سووریا، کارکردن بۆ سوپای پاسداران، کە لەناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دایە و سپیکردنەوەی پارە، لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکییەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرکراوە.

لەبەرامبەر دەست بەسەرداگرتنی کەشتییە ئێرانییەکە، ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت.

رۆژی هەینی 19-7-2019 بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، کە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرتووە.












باسنيوز
Top