یاریدەدەرێکی باڵای ترەمپ: ترەمپ لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 دەکشێتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئانتۆنی سکاراموکی بەڕێوەبەری پێشوی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە مانگی ئاداری داهاتو دۆناڵد ترەمپ لەپێشبڕکێی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە، چونکە نایەوێت تێکبشکێت و دڵنیادەبێت کە دەرناچێتەوە.
مانگی ئاداری داهاتو ترەمپ تێدەگات کە مەحاڵە دەربچێتەوە و بەوهۆیەوە خۆی پاشەکشە دەکات
لەوبارەیەوە ئانتۆنی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ڤانیتی فێر) رایگەیاندوە، "مانگی ئاداری داهاتو ترەمپ تێدەگات کە مەحاڵە دەربچێتەوە و بەوهۆیەوە خۆی پاشەکشە دەکات."
ئانتۆنی رونکردنەوەی زیاتری داوە و رایگەیاندوە، ترەمپ خۆی زۆر پێگرنگە و کەسێکی خۆپەرستە، لەبەرئەوە بەرگەی ئەو ئیحراجییە ناگرێت کەداتاو زانیاری راپرسییەکان نیشانیدەدەن لەبارەی ئەنجامە پێشبینیکراوەکانی هەڵبژاردنی 2020.
خەندان
