سوپای ئیسرائیل : گروپێکی فەلەستینی کاتێک ویستویان بێنە سنوری ئیسرائیل كوشتتومانە

سوپای ئیسرائیل :  گروپێکی فەلەستینی کاتێک ویستویان بێنە سنوری ئیسرائیل كوشتتومانە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند سوپای ئیسرائیل سێ هاوڵاتی فەلەستینی لەباکوری کەرتی غەزە کوشتوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویکردەوە کە سێ هاوڵاتی فەلەستینی بەدەستی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەباکوری کەرتی غەزە کوژراون.

سوپای وڵاتەکەی گروپێک فەلەستینی کوشتوە کاتێک ویستویان بێنە سنوری ئیسرائیل


لای خۆشییەوە میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویردەوە سوپای وڵاتەکەی گروپێک فەلەستینی کوشتوە کاتێک ویستویان بێنە سنوری ئیسرائیل.

لەراگەیەنراوێکی فەرمیشدا، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە گروپێکی فەلەستینی لەهێڵی ئاسایشی بەشی باکوری کەرتی غەزە نزیکبونەوتەوە و لەئەنجامدا هێلیکۆپتەرێک و تانکێکی سوپاکەیان تەقەیان لێکردون و کوژراون.

شەوی شەممەی رابردو، گروپێکی فەلەستینی سێ موشەکیان ئاراستەی بەشی باشوری ئیسرائیل کرد، کە ئەوەش دوەم هێرشی فەلەستینییەکان بو لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا.




خەندان
Top