سەرەڕای فەرمانی ئازادکردنی، کەشتییە ئێرانییەکە تائێستا دەستبەسەرە

 سەرەڕای فەرمانی ئازادکردنی، کەشتییە ئێرانییەکە تائێستا دەستبەسەرە
ئەو کەشتییە ئێرانییەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەلایەن دادگای باڵای جەبەلتاریقەوە فەرمانی ئازادکردنی بۆدەرکرا، تائێستا لەشوێنی دەستبەسەرکردنەکەی لەنگەری گرتوە و هیچ جوڵەیەکی بەئاراستەی گەڕانەوە نەکردوە، ئەمریکاش لەهەوڵی دەستبەسەرکردنیدایە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، تا ئێستا ئەو کەشتییە ئێرانییەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەلایەن دادگای باڵای جەبەلتاریقەوە فەرمانی ئازادکردنی بۆدەرکرا، تائێستا قولاپی وەستانەکەی لەشوێنی دەستبەسەرکردنی گیربوە و هیچ جوڵەیەکی بەئاراستەی گەڕانەوە نەکردوە، ئەمریکاش لەهەوڵی دەستبەسەرکردنیدایە.

رۆژی 4ی تەموزی ئەمساڵ کەشتی (گرەیس وەن)ی ئێرانی کە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ پاڵاوگەیەکی سوریا هەڵگرتبو، لەلایەن هێزی دەریایی شاهانەی بریتانیاوە دەستی بەسەرداگیراو رۆژی پێنج شەممەی رابردوش دادگای باڵای جەبەلتارق فەرمانی ئازادکردنی دەرکرد.

راستەوخۆ پاش دەرکردنی فەرمانەکە ئەمریکا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دا و تائێستا بەربەستە لەبەردەم ئازادکردنیدا.

کەشتییەکە چاوەڕێی کاپتن و شەش ستافی نوێیە


بەپێی بەدواداچونێکی ئاژانسی رۆیتەرز، تا ئێستا کەشتییەکە ئازادنەکراوە و رۆژنامەی (کرۆنیکڵ)ی جەبەلتارقیش بڵاویکردۆتەوە کە کەشتییەکە چاوەڕێی گەشتنی کاپتن و شەش ستافی ترە بۆ جوڵاندنی بەرەو ئێران.

بەرپرسانی جەبەلتارق جەخت دەکەنەوە کە کەشتییەکە ئازاددەکەن و ستافەکەی و تیمی لۆجستییان ئاگادارکردوە دەست بەجوڵە بکەن، بەڵام فەرمانێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا لەدژی ئازادکردنی کێشەی بۆ گەڕانەوەی کەشتییەکە دروستکردوە.

بەپێی بڕیارەکەی ئەمریکا ئەو بڕە پارەیە و نەوتەکەش کەدەستی بەسەرداگیراوە پێویستە نەگەڕێنرێتەوە بۆ ئێران و رەوانەی بانکە نێودەوڵەتییەکان بکرێت، چونکە کەشتییەکە سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو سوپایەش لەلیستی تیرۆری ئەمریکادایە.









خەندان
Top