قیرغیزستان داعشەکانی خۆی لە عێراق و سووریا وەردەگرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 17-8-2019، دەزگای هەواڵگریی قیرغیزستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سۆرونبای جینپیکۆڤ، سەرۆکی وڵات فەرمانی گەڕاندنەوەی چەکدار و ژن و منداڵە قیرغیزییەکانی کردووە، کە لە عێراق و سووریا دەستگیر کراون.
دەزگای هەواڵگریی قیرغیزستان هەروەها رایگەیاندووە، کە لە قۆناغی یەکەمدا، منداڵ و کچ و ژنەکان دەگەڕێننەوە وڵاتەکەیان و دواتریش دوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، پیاوەکان دەگەڕێندرێنەوە.
میدیاکانی قیرغیزستان ئاماژە بوو 500 هاووڵاتیی وڵاتەکەیان لە عێراق و سووریا دەکەن، کە دوای شکستهێنانی داعش، دەستگیر کراون.
باسنيوز
