قیرغیزستان داعشەکانی خۆی لە عێراق و سووریا وەردەگرێتەوە

قیرغیزستان داعشەکانی خۆی لە عێراق و سووریا وەردەگرێتەوە
حکوومەتی قیرغیزستان چەکدارە تیرۆریستەکانی وڵاتەکەی لە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە عێراق و سووریا، وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17-8-2019، دەزگای هەواڵگریی قیرغیزستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سۆرونبای جینپیکۆڤ، سەرۆکی وڵات فەرمانی گەڕاندنەوەی چەکدار و ژن و منداڵە قیرغیزییەکانی کردووە، کە لە عێراق و سووریا دەستگیر کراون.

دەزگای هەواڵگریی قیرغیزستان هەروەها رایگەیاندووە، کە لە قۆناغی یەکەمدا، منداڵ و کچ و ژنەکان دەگەڕێننەوە وڵاتەکەیان و دواتریش دوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، پیاوەکان دەگەڕێندرێنەوە.

میدیاکانی قیرغیزستان ئاماژە بوو 500 هاووڵاتیی وڵاتەکەیان لە عێراق و سووریا دەکەن، کە دوای شکستهێنانی داعش، دەستگیر کراون.











باسنيوز
Top