حوسییەکان هێرشێکی ئاسمانیی فراوان دەکەنە سەر سعودیە
ئەمڕۆ شەممە 17-8-2019، حوسییەکان رایانگەیاندووە، کە هێرشەکە کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی و پاڵاوگەی شیبە لە سعودیە لە نزیک سنوورەکانی ئیمارات.
حوسییەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە هێرشەکە بە 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر ئەو دامەزراوە نەوتییەی سعودیە.
حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
باسنيوز
