عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا سیاسەتی دوفاقی جێبەجێدەکات

عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:  ئەمریکا سیاسەتی دوفاقی جێبەجێدەکات
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ئەمریکا دو کاری پێچەوانە دەکات، لەلایەک بەردەوام لایەنی سێیەم دەنێرێت و داوای دانوستان دەکات، لەلایەکی تر سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و هەڕەشەدەکات.

ئەمریکا سیاسەتی دوفاقی جێبەجێدەکات


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی نیمچەفەرمی ئێران، ئەمڕۆ شەممە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەمیانەی دەستپێکی دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەماندا رایگەیاندوە ئەمریکا سیاسەتی دوفاقی جێبەجێدەکات، بەردەوام لایەنی ناوبژیکار دەنێرێت و داوای دانوستان دەکات، لەلایەکی دیکە سزای نوێ بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا دەسەپێنێت و هەڕەشەدەکات.

24ی تەموزی رابردو واشنتن سزای بەسەر ئایەتوڵا عەلی خامنەیی و ئۆفیسەکەی و بەرپرسە راسێردراوەکانیدا سەپاند و رۆژی 31ی مانگی رابردوش بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند کە واشنتن محمد جەواد زەریفی وەک نوێنەری جێبەجێکردنی کارەکانی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی دەبینێت، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا.

لاریجانی لەبارەی بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەیان لەجەبەل تاریق، رایگەیاندوە، " ئەوە توانا و دەسەڵاتی ئێران نیشاندەدات ".





خەندان
Top