دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی "گریس وەن" دەرکرد.

دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی
دادگایەکی ئەمەریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی "گریس وەن" دەرکرد.

داواکاری گشتی واشنتن سکاڵایەکی حکوومەتی ئەمەریکای بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی گریس وەنی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە کەشتیەکە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە و ویستویەتی بە قاچاخ بیباتە سووریا، بۆیە دەبێت دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئەم بڕیارەی دادگای ئەمەریکا لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو حکوومەتی جەبەل تاریق، هەرێمێک سەر بە بەریتانیا، بڕیاری ئازادکردنی بۆ کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی گریس وەن دەرکرد و کەشتییەکە بۆ جێهێشتنی کەناراوەکانی جەبەل تاریق دەستی بە جوڵە کردووە.

لە کاتی دەستبەسەرکردنی کەشتییەکە، ئەمەریکا دەستخۆشی لە بەریتانیا کرد و تارانیش بە کارێکی نایاسایی لە قەڵەمی دا.









K24
Top