کیم جۆنگ ئون خۆی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی بالیستی دەکات

 کیم جۆنگ ئون خۆی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی بالیستی دەکات


سەرۆکی کۆریای باکوور خۆی سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی بالیستیی وڵاتەکەی، کردووە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 16-8-2019، کۆریای باکوور دوو مووشەکی کیشوەربڕ (بالیستی) تاقی کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17-8-2019، ئاژانسی ناوەندیی هەواڵیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە تاقیکردنەوەی دوو مووشەکە بالیستییەکەی رۆژی هەینی، لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ئەنجام دراوە.

بەهۆی هەوڵی بەردەوامی کۆریای باکوور بۆ دروستکردنی چەکی کۆکوژ بە تایبەت چەکی ناوکی، کە ئاسایشی جیهان و مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسییەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا چەندین سزایان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
Top