توركیا... لە جەژندا ٣٠٧ كەس بوونەتە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە كە لە ٧١ رووداوی هاتوچۆدا ٣٠ كەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٧٦ی تریش بریندار بوون.
توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی رۆژانە زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات و هاووڵاتی تێدا دەبنە قوربانی، بەڵام بۆ ئەمساڵ رێژەی قوربانییەكان ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.
لە ماوەی ٨ مانگی ساڵی ٢٠١٩دا سەدان رووداوی هاتوچۆ لە توركیا روویان داوە، ژمارەی قوربانیانیش بە گیان لە دەستدان و بریندارەوە، هەزاری تێپەڕاندوە.
باسنيوز
