هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا فرۆکەیەکی جەنگیان خستەخوارەوە
فرۆکەکە بە موشەکی دژە فرۆکە خراوەتەخوارەوە
بەگوێرەی رۆیتەرز، فرۆکەکە بە موشەکی دژە فرۆکە خراوەتەخوارەوە لە کاتێکدا ویوستویەتی بۆردومانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە ئیدلیب بکات.
فرۆکەکە لە جۆری سیوخۆی SU-22 ی روسی بوە
ئاماژە بەوەشدراوە، فرۆکەکە لە جۆری سیوخۆی SU-22 ی روسی بوە، لە خان شەیخون خراوەتە خوارەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ هێزەکانی حکومەتی سوریا لەشکرکێشیەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی ئۆپزسۆنی سوریا زیاتر کرد، پێنج گوندی دیکەیان لەژێر رکێفیان دەرهێنا.
خەندان
