ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی جیهان له خوله‌كێكدا 70 هه‌زار دۆلار قازانج ده‌كات
ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن راپۆرته‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا 39 ملیار دۆلار زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 191 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".
بلۆمبێرگ ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ت و سامانی خێزانی واڵتۆن له رۆژێكدا 100 ملیۆن دۆلار، 4 ملیۆن دۆلار له كاتژمێرێكدا، 70 هه‌زار دۆلار له خوله‌كێكدا زیاد ده‌كات".
واڵمارت، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانه له رووی داهاته‌وه، یه‌كه‌م بازاڕگه‌ی خێزانه‌كه ساڵی 1968 له‌سه‌ر ده‌ستی سام واڵتۆن كراوه‌ته‌وه.
k24 -
