نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 بەرزبوەوە

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 بەرزبوەوە
بەهۆی دواخستنی بڕیاری زیاکدکردنی رێژەی لەسەدا 10ی گومرگ لەسەر کاڵای چینی لەلایەن ئەمریکاوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەنزیکەی لەسەدا 5 بەرزبوەوە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 بەرزبوەوە

بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن بی سی، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لە سەدا 4.5 ی نرخی دواین مامەڵەی بەرزبوەوە و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەشتە 61.20 دۆلار، ئەوەش بەهۆی هێوربونەوەی دودڵی و نیگەرانییەکانی بازاڕ لەئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی و خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بەڕێژەی لە سەدا 4 بەرزبوەوە و بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی بوەتە 57.10 دۆلار.
ئەوەش زۆرترین رێژەی زیادبونی رۆژانەی نرخی نەوتە لەمانگی دیسەمبەری رابردوەوە کە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین سەریهەڵداوە.


لەلایەکی ترەوە کەمبونەوەی رێژەی نەوت لەعەمباری کڕین و فرۆشتنەکانی ئەوروپا و کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک رۆڵی بەرچاویان لەبەرزبونەوەی نرخی نەوتدا بینیوە.

ئەمە لەکاتێدایە دوێنێ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی چین لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی بازرگانی چین و ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەیانکردوە و بریاریانداوە دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە بەئامانجی گەشتن بەرێکەوتن.









خەندان
Top