مەراڵ ئاكشەنەر: توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە
ئاكشەنەر لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی (خەبەر تورك)، ئاماژەی دا كە چۆن كاتێك ئەوان لە مەهەپە جیابوونەوە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە داوای هەڵبژاردنی كرد و كرا، بە هەمان شێوە كاتێك ئەحمەد داودئۆغلو و عەلی باباجان لە ئەكەپە جیادەبنەوە و پارت دادەمەزرێنن، بە هەمان شێوەی ئەوان توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، چونكە ئەوان داوای دەكەن.
باسی لە دەنگدەرە پارێزکارەکان كرد، كە رەجەب تەییب ئەردۆغان دیوارێكی گەورەی لە نێوان ئەكەپە و پارتەكانی تر بۆ ئەوان دروست كردووە، بەڵام كاتێك داود ئۆغلو و باباجان پارتە تازەكەیان رادەگەیەنن، ئیدی ئەو دیوارە دەشكێت و ئەو دەنگدەرانە روو لە پارتەكانی تر دەكەن.
باسنيوز
