تورکیا؛ لەماوەی تەنها یەک هەفتەدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر دەستبەسەرکراون

تورکیا؛ لەماوەی تەنها یەک هەفتەدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر دەستبەسەرکراون
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردودا هەزار و 546 کۆچبەری نایاسایان دەستبەسەر کردوە لە سەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتەدا.

ویستویانە لەرێگەی سنورە ئاویەکانی تورکیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچبکەن



کۆچبەرەکانی خەڵکی عێراق، ئەفغانستان، سوریا، ناوەندی ئەفریقا و چەند وڵاتێکی دیکە بون و ویستویانە لەرێگەی سنورە ئاویەکانی تورکیاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچبکەن.

بەرەو نەخۆشخانە و ناوەندەکانی کۆچبەران لە تورکیا گواستراونەتەوە





بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کۆچبەرەکان بەرەو نەخۆشخانە و ناوەندەکانی کۆچبەران لە تورکیا گواستراونەتەوە.

تورکیا خانەخوێی 3.7 ملیۆن کۆچبەر و پەنابەرە، ئەوەش بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەنها بیست کامپ و ئۆردوگا بۆ کۆچبەران و پەنابەرانی ئەو وڵاتە کراونەتەوە کە ناوەندی پزیشکی و خوێندنگە لەخۆ بگرێت، لەبەر خراپی رەوشی کامپەکان کۆچبەران بەرەو شارو شارۆچکەکانی دیکەی ناوخۆی تورکیا کۆچیان کردوە.





خەندان
Top